Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 01:06

ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌یه‌ کار له‌گه‌ڵ سه‌در بکات له‌ قۆناغی ئاینده‌دا

چونكه‌ سه‌در دژى فراوانبوونی هه‌ژموونیی ئێرانه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا
کوردستان TV
100%

ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداره‌ی تره‌مپ ئاشكرایان كردووه،‌ كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا ئێستا موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا هه‌بووه‌، به‌ڵام به‌ سه‌ركه‌وتنی له‌ هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یه‌ كار له‌گه‌ڵ سه‌در بكات له‌ قۆناغی ئاینده‌دا.

له‌م باره‌وه‌ زاڵمای خه‌لیلزاد، باڵیۆزی پێشووتری ئه‌مریكا له‌ عێراق رایگه‌یاند، په‌یامه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی سه‌در، كه‌ ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببێته‌وه‌ و رێز له‌ ده‌ستوور بگرێت، هه‌روه‌ها رێگه ‌گرتن له‌ فراوانبوونی هه‌ژموونیی ئێران له‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌م سیاسه‌تانه‌ سه‌رنجی ئه‌مریكا ڕاده‌كێشێت و ئه‌گه‌ریش سه‌در ئه‌و په‌یامانه‌ی بكاته‌ كردار، ئه‌وا ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ كاری له‌گه‌ڵدا بكات.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.