Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 05:24

له‌ ره‌مه‌زاناندا کامه‌ میوه‌ بۆ رۆژووانان به‌سووده‌؟

مۆز رێژه‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆم و ڕیشاڵی تێدایه‌
کوردستان TV
100%

شاره‌زایانی بواری خۆراك ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ چه‌ند میوه‌یه‌ك هه‌یه‌ ده‌بێت به‌ درێژایی مانگی ڕه‌مه‌زان بخورێن، چونكه‌ چه‌ندین سوودی هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ، گرنگترین ئه‌و میوانه‌ش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه‌.

1. شووتی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاوو ڕیشاڵ و چه‌ند جۆرێك ڤیتامین كه‌ بۆ ته‌ندروستی له‌ش به‌سووده‌، بۆیه‌ ده‌بێت هه‌موو ڕۆژێك بخورێته‌وه‌.

2. خه‌یار له‌ (%95) ی پێكهاته‌كه‌ی ئاوه‌، بۆیه‌ كرداری هه‌رس كردن ئاسان ده‌كات، هه‌روه‌ها برێكی زۆر له‌ ڤیتامین (B6 – k) و ئاسنی تێدایه‌، كه‌ سوود به‌ ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت.

3. مۆز رێژه‌یه‌كی زۆر پۆتاسیۆم و ڕیشاڵی تێدایه‌ كه‌ كرداری هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات، هه‌روه‌ها رێژه‌ی پرۆتین له‌جه‌سته‌دا رێكده‌خات و ده‌بێته‌ هۆی ئارامبوونه‌وه‌.

4. خواردنی خورما له‌ ڕه‌مه‌زاندا سوودێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ ته‌ندروستی و به‌رگری له‌ش چاڵاك ده‌كات، هه‌روه‌ها وات لێده‌كات كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ هه‌ست به‌برسێتی نه‌كه‌یت.

سه‌رچاوه‌/ كوردیۆ

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.