ئەمریکا هێزێکی ڕەوانەی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و لە پارێزگای حەسەکە جێگیر کرا.
ماڵپەری هەواڵی فارس نیوز بڵاویکردووەتەوە، ڕۆژی ڕابردوو کاروانێکی سەربازی ئەمریکا لە خاکی عێراقەوە چووەتە ناوچەی تەلبیدەر لە پارێزگای حەسەکە و لەو ناوچەیە جێگیر بووە.
ههروهها بەپێی ڕاپۆرتی میدیا عەرەبییەکانی عێراق و سووریا، دوێنێ چوارشەممە کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا بە کەلوپەل و ئەتۆمبێل و چەکوچۆڵی قورسی سەربازییەوە لە خاکی عێراقەوە چوونەنە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و لەوێ جێگیر بوون.
لەمبارەوە پێگەی هەواڵی (مراسلوون)ی عێراق بڵاوی کردووەتەوە دوێنێ چوارشەممە 2018/5/16 کاروانێکی زۆری سەربازیی سوپای ئەمریکا کە چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی سەربازییان پێیە لە خاکی عێراقەوە چوونەتە پارێزگای حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و لە ناوچەی "گردبیدر" (تل بیدر) جێگیر بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.