سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان به‌مالپه‌ری كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند : بریار وایه پێش كۆتایی هاتنى مانگى پێنج به‌چه‌ند ڕۆژێك ، مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه دابه‌ش بكرێت ، له‌كاتێكدا مووچه‌ى پێشووتریان له 28ى مانگ وه‌رگرتبوو ، بۆیه كۆتایی ئه‌م مانگه ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت .
ئه‌و سه‌رچاوه‌ی وه‌زاره‌تى دارایی ڕاشیدهگهیهنێت ، موچه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ و خانهنیشانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى هاوشانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌رله‌كۆتایی مانگ به‌چه‌ند ڕۆژێك ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت .
لهكۆتادا سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى رایگه‌یاند كه تا مووچه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ناوخۆ و خانه‌نشینانى مه‌ده‌نى و سه‌ربازى دابه‌ش نه‌كرێت ئه‌وا لیستى نوێى موچه بۆ مانگى سێ ڕاناگه‌یه‌ندرێت
لهڕاگهیاندراوى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمدا هاتبوو ، وه‌زاره‌ت پابه‌نده به‌دابه‌شكردنى مووچه به‌جۆرێك هه‌ر 30 ڕۆژ جارێك مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.