ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 17 - 5 - 2018 د. سامان بەرزنجی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ڕایگه‌یاند : هاوڵاتییان با دڵنیا بن له‌وه‌ى كه هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی ئیبۆلا لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتیش لە شاری هەولێر ڕووینەداوە ، ئەو دەنگۆیانە سه‌رجه‌میان نادروست و دورن له‌ڕاستیه‌وه تایبه‌ت كه‌له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌و نه‌خۆشیه ده‌كرێت
سامان به‌رزنجى ڕاشیگه‌یاند : ئەو جۆرە نەخۆشیە کە لە ڕێگاى ئاژه‌ڵه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ ته‌نها له‌ڕێگاى وڵاتانی کیشوەری ئەفەریقادا بوونی هەیە، بۆیه‌تا ئێستا ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه له هه‌ولێر و شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستان و وه‌له‌عێراق وڵاتانى دراوێسێ و ناوچه‌كه‌شدا نیه و تۆمار نه‌كراوه .
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر دڵنیایی زیاترى دا به‌هاوڵاتیان پێویست به‌نیگه‌رانى و ترس و دڵه ڕاوكێ ناكات ئه‌و جۆره نه‌خۆشیه له‌هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه بوونیان نیه و تۆمار نه‌كراوه
له‌كۆتادا د. سامان به‌رزنجى ڕاشیگه‌یاند : هەرکەس و لایەنێک به‌ڵگه و زانیاری دەربارەی نەخۆشییەکە هه‌یه بابیدات بە تەندروستی هەولێر، ئەوان پێشوازی لێدەکەن و روونکردنەوەکەیان پێده‌ده‌ن تەنها بۆ هاوڵاتییان نەک بۆ وەڵامدانەوەی کەسێکی دیاریکراو
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.