Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 18:45

حکومه‌تی هه‌رێم: ده‌وام لەدامودەزگاکان له‌ مانگى ڕه‌مه‌زان به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌م ڕۆژى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆزه‌
کوردستان TV
100%


 به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى ڕه‌مه‌زانى پیرۆز ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 17 - 5 - 2018  یه‌كه‌م ڕۆژى ئه‌و مانگه‌یه‌ كه‌ موسڵمانان له‌هه‌رێمى كوردستان هاوشانى گه‌لانى دیكه‌ى موسڵمان په‌یوه‌ستن به‌ڕۆژو بوونیان ، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌  حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌وامى دام و ده‌زگاكانى بۆ كاتژمێرێك كه‌مكرده‌وه‌ 

سەفین دزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند : بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزباییەكی گەرم لە خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان و هەموو موسڵمانانی كوردستان، عیراق و جیهان دەكەین، بەو هیوایەی ئەو مانگە ببێتە مایەی خۆشی و كامەرانی بۆ هەموو لایەك بە بۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە
ووته‌بێژى حكومه‌ت ڕاشیگه‌یاند : به‌م بۆنه‌وه‌  دەوام  لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ماوەی یەك كاژێر كەمده‌كه‌ینه‌وه‌ ، كه‌  لە كاتژمێر 8:00ی بەیانی تا كاتژمێر 2:00ی ده‌وام له‌فه‌رمانگه‌كان ده‌بێت 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.