Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:23

وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ: ڕێگه‌ به‌ گۆڕان نادرێت هێزى چه‌کدارى دروست بکات

هه‌ر هه‌وڵێكیان بۆ دروست كردنى هێزى چه‌كدارى ڕێگه‌ پێدراو نابێت
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌و هێرشه‌ چه‌كدارییه‌ى كرایه‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه‌  12 - 5 - 2018 ڕۆژى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، هێزێكى چه‌كدارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هێرشى كرده‌ سه‌ر گردى زه‌رگه‌ته‌ كه‌باره‌گاى سه‌ره‌كى گۆڕانى لێیه‌ ، دوای هێرشه‌كه‌ به‌رپرسانى گۆڕان ڕایانگه‌یاند بۆ پاراستنى خۆمان و بزووتنه‌وه‌كه‌مان په‌نا بۆ هێزى چه‌كدارى ده‌به‌ین و دروستى ده‌كه‌ین . 

له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كانى به‌رپرسانى گۆڕان له‌مه‌ر ئه‌و پرس و بابه‌ته‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆی هه‌رێمى كوردستان له‌زارى به‌رپرسێكیانه‌وه‌ تایبه‌ت به‌مالپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : دروست كردنى هێزى چه‌كدارى له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه‌ گه‌ر بیانه‌وێت دروستى بكه‌ن ڕێگه‌ پێدراو نابێت ، ناهێڵین ئه‌م هه‌نگاوه‌ بهاوێن و وه‌حكوومه‌تى هه‌رێمیش ڕێگا پێیان نادات به‌دڵنیاییه‌وه‌ .... 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.