كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌سه‌ر ڕه‌وشى دوایی هه‌ڵبژاردن و به‌شدارى لایه‌نى كوردستان له‌حكومه‌تى داهاتووى عێراق ، وه‌پرسى یه‌ك ڕیزى و یه‌ك ده‌نگى كورد له‌به‌غدا به‌پێویستى زانى و لێدوانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به‌م شێوه‌یه بوو كه‌له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند :
نێچیرڤان بارزانى له‌ده‌ستپێكى ووته‌كانیدا ڕایگه‌یاند : پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌عێراق و كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كه‌به‌كۆتا هاتووه ، سوپاسى به‌شداری خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م كه‌به‌ڕێژه‌یه‌كى باش به‌شدارییان كرد له‌چاو شاره‌كانى دیكه ، وه‌ڕاشیگه‌یاند : ده‌ستپێكێكى تازه‌یه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌ى لاپه‌ره‌یه‌كى تازه له‌گه‌ڵ عێراق ، ده‌چینه‌وه به‌غدا وه‌فدمان ده‌چێت له‌ماوه‌یه‌كى نزیك بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان له‌گه‌ل سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان داده‌نیشین له‌پێناو چاره‌سه‌رییه‌ك بۆ وه‌زعه‌كه ، وه‌پێویسته نێو ماڵى خۆمان ڕێك خه‌ینه‌وه ، به‌یه‌ك ڕیزى و یه‌ك ده‌نگى بچینه‌وه به‌غدا له‌پێناو ده‌نگێكى به‌هێز.
نێچیرڤان بارزانى له‌باره‌ى تێبینى و ئه‌نجامه‌كانى لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌پارێزگاى سلێمانى و كه‌ركوكه‌وه ڕایگه‌یاند : ئەو شەش لایەنەی نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە لە هەڵبژاردن لە سلێمانی و کەرکووک، بۆ تەواوکردنی قافیەی شیعرەکەیان هەولێر و دهۆکیشیان تێخستووە، بەڵام هەر نیگەرانییەک هەیە دەبێت بڕەوێتەوە، نیگەرانی ئەو شەش لایەنە بە جدی وەردەگرین ، وەک سەرۆکوەزیران داوا لە کۆمیسیۆن دەکەم زۆر بە جدی کاری لەسەر بکات ، هیواده‌خوازم كۆمسیۆن ڕێگا چاره و دڵنیاییان پێبدات به‌لایه‌نه‌كان له‌پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌كمان به‌یه‌ك ڕیزى بچینه به‌غدا ، وه‌یه‌ك ڕیزى لایه‌نه كوردیه‌كان پێویسته ، وه‌ده‌بێت كۆمسیۆن بێنه سه‌ر خه‌ت چاره‌سه‌رى ئه‌و نیگه‌رانیانه بكات كه لایه‌نه‌كان هه‌یه .
له‌باره‌ى حكومه‌تى داهاتووى عێراقه‌وه ڕایگه‌یاند : كێشه‌مان له‌گه‌ل عێراق ئه‌وه‌یه 12 ساڵه ده‌ستور جێ به‌جێ ناكرێ ، دوانزه ساڵه كورد په‌راوێز خراوه ، مافه‌كانى پێ‌نادرێت ، وه ریفراندۆ كه ئه‌نجام درا له‌ئه‌نجامى ئه‌وه بوو كه‌ده‌ستوور جێ به‌جێ نه‌كرا ، بۆیه هیواده‌خوازین عێراقى دواى هه‌لبژاردن ، وه‌ك عێراقى كۆن نه‌بێ ، ئه‌وه‌ى دێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات بتوانین له‌گه‌لیدا كێشه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكه‌ین هه‌موومان ده‌ستور جێ به‌جێ بكه‌ین
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند كورد مافى خۆیه‌تى پۆسته سیادیه‌كان وه‌رگرێت ، به‌ڵام كێشه‌ى كورد پله و پۆست نیه به‌ڵكو هیوا ده‌خوازین به‌ده‌ستور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بن
له‌باره‌ى هه‌وڵى ئه‌مریكیه‌كان له‌پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق و گه‌یشتنى لایه‌نه‌كان به‌ڕێكه‌وتن ، نێچیرڤان بارزانى رایگه‌یاند
برێت مەکگۆرک هاتووەتە ئێرە، بەڵێ لەگەڵ مەکگۆرک یەکدیمان بینیوە، بێگومان لە چوارچێوەی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا قسەمان کردیه ، ئەوانیش ئەوەی دەیانەوێت پێکهێنانی حکومەتێکە کە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتیانی عێراقدا بێت، لەو چوارچێوەیە سەیری دەکەن، من هەستم نەکرد ڤیتۆیان لەسەر کەس هەبێت، هەستم نەکرد کە تەفزیلی هیچ لایەک بەسەر لایەکی دیکە بکەن، ئەمە بە پرۆسەیەکی عێراقی دەزانن دەیانەوێت عێراقییەکان خۆیان بڕیار بدەن، دەیانەوێت حکومەتێک بێت کە گرنگی بدات بە خزمەتگوزاری و بەژیانی رۆژانە و ئابووری و کار بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بڕیاریشوایە بەردەوام بێت، ئەمڕۆ دیسانەوە سەردانی هەولێر دەکات لە ئاییندەشدا بەردەوام دێت، ئەمڕۆ جەنابی سەرۆک بارزانیش دەبینێت لە پیرمام، ئەم دیدارانەش بەردەوام دەبن لەگەڵ هەموو لایەنەکان
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند : هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمى كوردستان له‌كاتى خۆی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، پێك نه‌هێنانى حكومه‌تى عێراق له‌ئه‌گه‌رى دوا كه‌وتنیشى ئه‌وا كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن نابێت
له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند : كه هه‌وڵى باشتر ده‌ده‌ین له‌پێناو خزمه‌تگوزارییه‌كى باشتر بۆ هاوڵاتیان ، وه‌هه‌وڵى باشتر كردنى موچه ده‌ده‌ین به‌جۆرێك پاشه‌كه‌وت نه‌مینێت .
نێچیرڤان بارزانى ڕاشیگه‌یاند : بۆ پاراستنى مه‌سیحیه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا له‌گه‌ل به‌غدا له‌سه‌ر هێلى ده‌بین ، له‌پێناو پارێزراو بوون و سه‌لامه‌تیان و وه‌جێ به‌جێ كردنى ته‌واوى مافه‌كانیان له‌سنوره‌كه‌دا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.