Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 13:06

کۆریاى باکوور هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ى نێوان تره‌مپ و کیم جۆنگ ئون ده‌کات

تره‌مپ ده‌یه‌وێت فشار بخاته‌ سه‌ر كۆریاى باكوور تا واز له‌ به‌رنامه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى بهێنێت
كۆریاى باكوور هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان تره‌مپ و كیم جۆنك ئون ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (USA today) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16ى ئایارى 2018، كۆریاى باكوور هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌ى ناوه‌كى داهاتووی كردووه‌ كه‌ بڕیاره‌ له‌ نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كیم جۆنك ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور ئه‌نجام بدرێت، هه‌رچه‌نده‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا گومانى له‌و باره‌یه‌وه‌ كه‌م كرده‌وه‌. 

كۆریاى باكوور سه‌ره‌تا باسى ئه‌و ڕاهێنانه‌ سه‌ربازییه‌ به‌شداربووه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵاتى كۆریاى باشوور و ئه‌مریكا كردووه‌ و به‌ خاڵێكى به‌ئازار ناوى برد، به‌ڵام پاشان جێگرى یه‌كه‌مى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆریاى باكوور له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى هیچ به‌رژه‌وه‌ندیى نییه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ى لووتكه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كان كه‌ له‌لایه‌ن یه‌ك لایه‌نه‌وه‌ بێت و به‌ فشار خستنه‌ سه‌ر به‌ مه‌به‌ستى ده‌ستبه‌ردارى چه‌كى ئه‌تۆمى . 

هاوكات ئاژانسى هه‌واڵى ناوه‌ندى كۆریاى باكوور ڕایگه‌یاند: له‌ ئێستادا گفتوگۆى ئاستى به‌رزی له‌گه‌ڵ وڵاتى كۆریاى باشوور هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و مه‌شقه‌ سه‌ربازییه‌ى نێوان كۆریاى باشوور و ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها كۆریاى باكوور ئه‌و ڕاهێنانه‌ به‌ داگیركردنى وڵاته‌كه‌ى ڕه‌چاو ده‌كات. 

وابریاره‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ كیم جۆنك ئون سه‌رۆكى كۆریاى باكوور كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن له‌ 12ـی حوزه‌یرانى 2018، له‌ سه‌نغافۆر به‌مه‌ش تره‌مپ ده‌یه‌وێت فشار بخاته‌ سه‌ر كۆریاى باكوور تا واز له‌ به‌رنامه‌ى چه‌كى ئه‌تۆمى بهێنێت.

به‌رپرسه‌كانى ئه‌مریكا سه‌رسامى خۆیان ده‌ربڕى و رایانگه‌یاند: ئه‌وان هیچ وریا كردنه‌وه‌یه‌كى ڕه‌سمیان له‌ حكومه‌تى كۆریاى باكوور یا كۆریاى باشووره‌وه‌ پێ نه‌گه‌ێشتووه‌ و هیچ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایی ڕه‌سمیان له‌سه‌ر ئه‌و ڕاهێنانه‌ سه‌ربازییه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تى كیم جۆنگ ئونه‌وه‌ پێ نه‌گه‌یشتووه‌. 

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ هێزه‌ر ناوێرت وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ به‌رده‌وام ده‌بین و پلان داده‌رێژین بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نێوان سه‌رۆك تره‌مپ و كیم جۆنگ ئون، هه‌روه‌ها ئه‌و پلانه‌ سه‌ردانێك له‌ خۆ ده‌گرێت كه‌ له‌ لایه‌ن مۆن جاى ئین سه‌رۆكى كۆریاى باشوور به‌ مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تره‌مپ ئه‌نجام بدات له‌ كۆشكى سپى كه‌ بڕیاره‌ له‌ حه‌فته‌ى داهاتوو به‌رێوه‌بچێت.

هێزه‌ر ناوێرت ئاماژه‌ى به‌وشدا كه‌ له‌ میانه‌ى پلاندانانى كۆبوونه‌وه‌ لووتكه‌ییه‌كه‌، كیم جۆنگ له‌وه‌پێش وتبووى كه‌ ئه‌و له‌ پێویستى و سوودمه‌ندى ڕاهێنانه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌ تێده‌گات كه‌ كۆریاى باشور به‌شدارى تیادا كردووه‌. 

ساره‌ ساندێرس وته‌بێژى كۆشكى سپى رایگه‌یاند: حكومه‌تى ئه‌مریكا به‌ بێلایه‌نى ته‌ماشاى لێدوانه‌كانى كۆریاى باكوور ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت تا له‌ نزیكه‌وه‌ ڕێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین.

رۆبێرت مانینگ وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا ده‌رباره‌ى ڕاهێنانى سه‌ربازیى هاوبه‌شه‌كه‌ رایگه‌یاند: ڕووداوى ساڵانه‌یه‌ مه‌شق ده‌كه‌ن هه‌روه‌ك هاوپه‌یمانى كردنى كۆریاى باشوور ده‌كه‌ن كه‌ چۆن به‌رگرى خۆى ده‌كات له‌ حاڵه‌تى هێرشكردنى لاناكاو، هه‌روه‌ها ئێمه‌ باسى ناوه‌ڕۆكى ئه‌م ڕاهێنانه‌ ناكه‌ین و له‌ كاتێكدا سروشتى پارێزه‌ریى ئه‌م ڕاهێنانه‌ له‌ پێش ده‌یان ساڵ روونن و نه‌گوڕاون.
 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.