شه‌وى رابردوو له‌كاتى ئاهه‌نگ گێڕانى لایه‌نگرانى یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان لهگهڕهكى شۆریجه‌ى كه‌ركوك به‌بۆنه‌ى ته‌واو بوونى پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێڕاق به‌ڕێوه‌چوو ، هێزێك له چه‌كدارانى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ته‌قه ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كه‌به هۆیه‌وه باوك و كوڕێك به‌ر گولـله‌ى هێزه‌كانى حه‌شد ده‌كه‌ون ، كه‌له‌ئه‌نجامى ئه‌و ته‌قه كردنه‌دا باوك و كوڕه‌كه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى خێرا بۆیان ، دواتر به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌ى منداڵه‌كه به‌ناوى هه‌رێم پیخهمگین ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵ له‌نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌دات .
هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپای له‌شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌هاوكاری گروپێك له‌لایه‌نێكى كوردى هاتن بۆ شارى كه‌ركوك و داگیریان كرد ، به‌هاتنى ئه‌و هێزانه‌ش شارى كه‌ركوك و ده‌وروبه‌رى بهڕهوشێكى ئاڵۆزدا تێپه‌ڕده‌بێت ، جگه له‌سوكایه‌تى كردن به‌كورد و كوژرانیان به‌ده‌ستى هێزه میلیشیاكان ، نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كوردیش ئاواره‌ى شاره‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى و شاره‌كانى دیكه‌ى كوردستانى بوون
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.