Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 08:05

ئێران به‌ هاوکاری لایه‌نێکی کوردی به‌ره‌یه‌کی نوێ له‌ عێراق پێک ده‌هێنێ

قاسم سلێمانی هه‌وڵه‌كانی ده‌ست پێكردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بی قاسم سلێمانی ، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران ، ده‌یه‌وێ هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی به‌هێز له‌ نێوان مالكی و عه‌بادی و عامری و حه‌كیم پێكبهێنێ.

رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌تی له‌نده‌نی بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ قاسم سلێمانی ، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی شیعه‌ كۆبۆته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیه‌ك بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنن.

رۆژنامه‌كه‌ له‌ میدیاكانی فه‌ره‌نسای گواستۆته‌وه‌ كه‌ قاسم سلێمانی دوو رۆژ به‌ر له‌ ئه‌مرۆ له‌ شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ شیعییه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ كۆبۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها میدیاكانی فه‌ره‌نسا له‌ سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ به‌شداربووه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ گواستویه‌تییه‌وه‌ ، ته‌هران ده‌یه‌وێ هاوپه‌یمانه‌تییه‌كی فراوان له‌ نێوان و مالكی و عه‌بادی و عامری و حه‌كیم ، شانبه‌شانی نوێنه‌رانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێكبهێنێ.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.