دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به بۆنه‌ی هاتنی مانگی ره‌مه‌زان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و رایگه‌یاند، گه‌رمترین سڵاو و خۆزگه بۆ خوشك و برا موسوڵمانه‌كانی جیهان به گشتی و موسوڵمانانی ئه‌مریكا به تایبه‌تی ده‌خوازم كه به‌ره‌وپیلی مانگی ره‌مه‌زان ده‌چن.
موسوڵمانه‌كانی جیهان هاتنه خواره‌وه‌ی قورئان بۆ حه‌زره‌تی موحه‌ممه‌د له مانگی ره‌مه‌زان به نوێژ و نزا كردن، پیرۆز ده‌كه‌ن.
تره‌مپ هه‌روه‌ها داوای كرد كه موسوڵمانه‌كانی جیهان و ئه‌مریكا كرد به بیركردنه‌وه و سوپاس گوزاری، رێز له پیرۆزی ئه‌و مانگه بگرن و یارمه‌تی هه‌ژاران بده‌ن و ببنه نموونه‌ی دیاری پێكه‌وه ژیانێكی پیرۆز .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: ره‌مه‌زان ئه‌و ده‌ستكه‌وته ده‌وڵه‌مه‌نده‌یه كه موسوڵمانان به كۆمه‌ڵگه‌ی ئایینی ئه‌مریكای ده‌به‌خشن و ئێمه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به خۆشحاڵیه‌وه خاوه‌نی یاسا و دستوورێكین كه پاڵپشتی له ئازادی مه‌زهه‌ب و ئایین ده‌كات و رێز له رێورهسهمه ئایینه‌ییه‌كان ده‌گرێت.
ئه‌و یاسایه گه‌ره‌نتی ده‌كات كه موسوڵمانان ده‌توانن به بێ ده‌ستوه‌ردانی حكوومه‌ت رهمهزانێكی خۆش به‌ڕی بكه‌ن.
له كۆتاییدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: له كاتێكدا كه زۆربه‌ی خه‌ڵكی كۆده‌بنه‌وه تاكوو به‌ره‌و پیلی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز بچن، من و مانیلاش تێكه‌ڵ به‌وان ده‌بین و له‌و مانگه پیرۆزه‌دا به‌شدار ده‌بین. ره‌مه‌زانتان پیرۆز.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.