Erbil 32°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:24

پیپ گواردیۆلا بە باشترین ڕاهێنەری ئەم وەرزی خولی ئینگلتەرا دەستنیشان کرا

کۆی ئەو 38 یاریەی لە خولی ئینگلیزی ئەنجامیداوە کورانی گواردیۆلا 106 گۆڵیان تۆمارکردوە
کوردستان TV
100%


یەکێتیی تۆپی پی  ئینگلیزی پێپ گواردیۆلای ئیسپانی  راهێنەری یانه‌ى مانچسته‌ر سیتی  بە باشترین راهێنەری خولی ئینگلیزی دەست نیشان کرد بۆ وەرزی 2017-2018 . پێپ  لەگەڵ مان ستی له‌م وه‌رزه‌دا توانی ببنە پاڵەوانی خولی ئینگلیزی  . گواردیۆلا  38 یاری خولی ئینگلیزی ئەنجامداوە  لە  32 یاریدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە لە 4 یاریشدا یەکسان بووه‌ و لە 2 یاریشدا دووچاری  شکست هاتووە .

 پیپ بوو بە یەکەم راهێنەر لە وەرزێک دا 100 خاڵ بۆ یانەکەی کۆبکاتەوە . لە کۆی ئەو 38 یاریەی لە خولی ئینگلیزی ئەنجامیداوە کورانی گواردیۆلا 106 گۆڵیان تۆمارکردوە .
 پێپ لەساڵی 2016 پەیوەندی بە یانەی مان ستی کردووه دوو نازناوی بۆ یانە ئینگلیزیەکە بەدەست هێناوە خولی ئینگلیزی وەرزی 2017-2018 و جامی کارەبۆکەپ . گواردیۆلا پێشتر راهێنەرایه‌تی هەریەک لە یانەکانی بارسێلۆنای ئیسپانی  و بایەرمیونشنى ئەڵمانی  کردووه .


كامه‌ران زێتى

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.