Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:48

یه‌کێتی سه‌باره‌ت به‌ هێرشکردنه‌ سه‌ر گۆڕان و دۆخی که‌رکووک روونکردنه‌وه‌یه‌کی راگه‌یاند

ناكرێ سلێمانی یان كه‌ركووك بكرێته‌ قوربانی
کوردستان TV
#7
100%

مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به‌ پڕوپاگه‌نده‌ی هێرشی عه‌سكه‌ری و دۆخی كه‌ركووك راگه‌یاندووه‌ كه‌ تیایدا هاتووه‌..

ئه‌وه‌ی جێی داخه‌ لامان، نه‌ك پڕوپاگه‌نده‌، به‌ڵكو نامه‌ی ڕه‌سمی بۆ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و كونسوڵخانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌ لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه‌ نێردراوه‌، گوایه‌، یه‌كێتی به‌نیازه‌ په‌لاماری عه‌سكه‌ریان بدات. له‌ كاتێكدا سه‌راپا ئه‌و پڕوپاگه‌ندانه‌ ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ هه‌مان كاتدا، له‌ حكومه‌ت و له‌ناو یه‌كێتی، خۆمان به‌ به‌رپرسیار ده‌زانین له‌ پاراستنی ئاسایشی كوردستان و سه‌روه‌ری یاسا.

روونكردنه‌وه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌شڵێ: مادام، له‌ سه‌راپای عێراقدا، گازانده‌ی ته‌زویر هه‌یه‌، یان له‌ سه‌راپای عێڕاقدا ، دادگای ده‌ستووری بڕیاری ته‌ته‌ڵه‌كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بدات، یان ناكرێ، ، سلێمانی یان كه‌ركووك بكرێته‌ قوربانی دابه‌زینی ڕێژه‌ی ده‌نگی چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركووكیش، یه‌كێتی داوا ده‌كه‌ین ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌روه‌كو جاره‌كانی تری عێراق، قبوڵ بكرێ. سكاڵای لایه‌نه‌كانیش با كۆمسیۆنی باڵا، به‌پێی یاساو ڕێسای په‌سندكراو، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات .

ئاماده‌كردنه‌وه‌ی: رزگار

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.