Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:56

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: سه‌رکه‌وتنى پارتى ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی هه‌بوو

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: پێویسته‌ كورد به‌ یه‌ك تیم بچێته‌وه‌ به‌غدا
کوردستان TV
100%

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی به‌رنامه‌ی "دیڤچوون"ى كوردستان تیڤی، له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى عێراق و سه‌ركه‌وتنى مه‌زنى پارتى له‌و هه‌لبژاردنه‌دا رایگه‌یاند" سه‌رباری  له‌ده‌ستدانی ده‌نگی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام ئه‌م جاره‌ش پارتی دیموكراتى كوردستان توانی سه‌ركه‌وتنێكی مه‌زن تۆماربكات و متانه‌ی زۆری خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بێنێت، كه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ى پارتى ده‌نگدانه‌وه‌ی جیهانی هه‌بوو، به‌ جۆرێك گه‌لی كوردستان ئه‌وه‌ باش ده‌زانێت ئه‌وه‌ی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م پارێزگاری له‌ مافی كورد بكات، پارتی دیموكراتی كوردستانه‌.

ناوبراو راشیگه‌یاند" پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا هه‌وڵ بده‌ن فراكسیۆنێكی یه‌كگرتووى كوردستانی له‌ به‌غدا دروست بكه‌ن و  جیاوازیه‌كانیان لێره‌وه‌ به‌لاوه‌ بنێن و به‌ یه‌ك تیم كار بۆ وه‌دیهێنانی ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ خه‌لكى كوردستان بكه‌ن.

له‌باره‌ی سه‌خته‌كاری له‌ پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ پارێزگای سلێمانی، شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا  نیگه‌رانی پارتی نیشانداو رایگه‌یاند" ئێمه‌ پێشتر وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماده‌ییمان پیشاندا كه‌ ده‌نگه‌كانی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵاوێر بكرێنه‌وه‌، گوتییشی لایه‌نه‌كان له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ میدیاكان ناره‌زایی ده‌ربڕن، با بچن به‌پێی یاسا تانه‌ بگرن نه‌ك رێكارى تر بگرنه‌ به‌ر كه‌ كاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر ره‌وشى ئه‌منى هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی" له‌م ده‌نگدانه‌دا پارتی دیموكراتی كوردستانیش له‌ هه‌ندێ شوێن زیانی به‌ركه‌وت و ته‌ناته‌ت له‌ ده‌ڤه‌ری بادینانیش ده‌یان هه‌زار ده‌نگده‌ری پارتی نه‌یانتوانی به‌هۆی له‌كاركه‌وتنى ئامێری ده‌نگدانه‌وه‌ ده‌نگی خۆیان بده‌ن، ئێمه‌ش وه‌كو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ هه‌ست به‌ به‌شخوراوی ده‌كه‌ین، به‌ تایبه‌ت له‌ پارێزگای سلێمانی، كه‌ ته‌نها ئه‌مانه‌ش به‌ رێكاری یاسایی چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، بۆیه‌ ناكرێت په‌نا بۆ توتدوتیژی ببرێت.

شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا وتیشى" ئه‌گه‌ر عێراق باوه‌ری به‌ سیسته‌می ته‌وافوقی هه‌بێت ئه‌وا كه‌می كورسییه‌كان كاریگه‌ری ئه‌وتۆیان نابێت، چونكه‌ هه‌ر حكوومه‌تێك له‌ عێراق كوردو سوننه‌ی تێدا نه‌بێت، حكوومه‌تێكی نوقسان ده‌بێت.
 
راشیگه‌یاند" پێویسته‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ كوردستانییه‌كان كۆببنه‌وه‌ له‌باره‌ی ئیستحقاقی كورد له‌ به‌غدا، دواتر ئه‌وه‌ش یه‌كلابكرێته‌وه‌، كه‌ تا چه‌ند حكومه‌تى داهاتووى عێراق باوه‌ری به‌ به‌شه‌راكه‌تی ته‌وافوق هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كورد، بۆیه‌ دڤێ ئه‌مجاره‌ هه‌موو شتێك یه‌ك لابكرێته‌وه‌ ، به‌تایبه‌تی جێبه‌جێكردنی ده‌ستووری عێراق و دانی مافه‌كانی كورد، كه‌ ده‌بێت له‌ رێگای پرۆتۆكۆڵێكه‌وه‌ بنووسرێنه‌وه‌ و گره‌نتى له‌ حكوومه‌تى داهاتووى عێراق وه‌ربگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.