Erbil 29°C ھەینی 20 ئەیلوول 08:47

کۆمسیۆن ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکانی‌ دهۆک و که‌رکووک راگه‌یاند

له‌ دهۆك پارتى یه‌كه‌مه‌ و یه‌كگرتوو دووه‌مه‌
کوردستان TV
#7
100%


كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ بۆ پارێزگاكانی‌ كه‌ركووك و دهۆك راگه‌یاند.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری‌ به‌غدا ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ بۆ پارێزگاكانی‌ كه‌ركوك و دهۆك راگه‌یاند.

به‌ گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كان له‌ دهۆك پارتى یه‌كه‌مه‌ و یه‌كگرتوو دووه‌مه‌ و هاوپه‌یمانى سێیه‌مه‌.

كۆمیسۆن رایگه‌یاند یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ شاری كه‌ركووك یه‌كه‌مه‌ و 184 هه‌زار و 300 ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه‌ و هاوپەیمانی عەرەبی دووەمە.

ئاماژەشی بەوەدا کە ئیئتلافی وه‌ته‌نییه‌ 14 هه‌زار و 932 ده‌نگی بەدەستهێناوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.