له ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتییه‌كه و سه‌رجه‌م مامۆستایانی كوردستان ده‌كات، كة ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه:-
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
به‌رێزان سكرتێر و ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان
سڵاو و رێز
به‌بۆنه‌ی یادی پەنجاو شەش ساڵەی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم ئاراسته‌ی ئێوه و سه‌رجه‌م مامۆستایانی خۆشەویستی كوردستان ده‌كه‌م و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
مامۆستایانی كوردستان لەگەڵ ئەركی پێگەیاندنی نەوەیەكی هۆشیار بۆ گەلەكەیان، لە خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەییدا سەربەرزانە هاوشانی پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگریكردن بوونە و دەیان شەهیدیان پێشكەش بە كوردستان كردووە.
لە رێگەی یەكێتیەكەتانەوە، سوپاسی هەڵوێست و ئیرادە و دڵسۆزی سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەكەم بەرامبەر بۆ تەحمول كردنی بارودۆخی سەخت و دژوار و بەردەوام بوون لەئەركی پیرۆزی سەرشانیان.
چاوەڕوانین لە مامۆستایانی كوردستان، رۆڵەكانمان بە ئومێدێكی بونیادنەرانەوە و بە پەروەردەیەكی پێشكەوتووانە بە زانست و خۆشەویستی وڵاتەوە پەروەردە بكەن.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن
مەسعوود بارزانی
15ـی5ـی2018
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.