ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 15 - 5 - 2018 نووسینگه‌ى ڕۆژنامه‌وانى موقته‌دا سه‌در بڵاوى كرده‌وه ، هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان به موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كردووه ، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی لیستى سائیرون وه‌ك لیستی براوه‌ى یه‌كه‌م له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق پیرۆزبایی و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆی خواستووه
له‌درێژه‌ى ڕاگهیاندراوهكهدا هاتووه سه‌ماحه‌تى موقته‌دا سه‌در خۆشحاڵ بووه به‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو پەیوەندییانە دەربڕیووە کە بەبۆنەی سەرکەوتنی سائیروون كهلەگەڵیان ئەنجام داوە ، داوای لە خوای گەورە کردووە برایەتی نێوان گەلانی عێراق پتەوتر بکات و خۆشەویستی نێوان سەرجەم پێکھاتە و ئیتنیک و تائیفەکانی عێراق بەھێزترو باشتر بکات.
سه‌رۆک بارزانى پیرۆزبایی له‌موقته‌دا سه‌در ده‌کات
به‌بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى لیستى سائیرون پیرۆزبایی و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆى خواستووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.