Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 20:44

پۆلیسی سلێمانی هۆشدارى ده‌دات

له‌ناوه‌ڕۆك هۆشدارییه‌كه‌ى پۆلیس بزانه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 15 - 5 - 2018 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌   ، تیمه‌كانمان  له‌به‌شى چالاكی پۆلیسی ڕێكاریی توانیویانه‌ ده‌ست بگرن به‌سه‌ر  بڕێكی زۆر له‌ ته‌قه‌مه‌نی و یاری ئاگرین، پۆلیس ڕایده‌گه‌یه‌نێـت ئه‌م كاره‌ ڕێگه‌ پێدراو نیه‌ و له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ى پێوه‌بكرێت و له‌شوێنه‌كان بفرۆشرێت ، وه‌ڕاشیده‌گه‌یه‌نن له‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌  بڕه‌ زۆره‌ ده‌ست به‌سه‌ركراوه‌كه‌ له‌ ته‌قه‌مه‌نی و یاری ئاگرین له‌ناوده‌برێت . 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی داوای له‌ هاوڵاتیانه‌،  خۆیان به‌ دووربگرن له‌ كڕین و به‌كارهێنانی هه‌موو جۆره‌ یاریه‌كی ئاگرین و ته‌قه‌مه‌نی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ئه‌گه‌رى پابه‌ند نه‌بوونیان دووچارى لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بن


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.