Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:52

به‌ڕێوه‌به‌ر و یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌یه‌ک له‌ هه‌ولێر 9 ملیۆن دینار بۆ حکومه‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌

په‌روه‌رده‌ سوپاسیان ده‌كات له‌به‌رامبه‌ر نیشاندانى ده‌ستپاكیان
کوردستان TV
100%


له‌سنورى په‌روه‌ده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌به‌رو یاریده‌ده‌رى قوتابخانه‌ى ئامێزى بنه‌ڕه‌تى كوڕان ، به‌ناوه‌كانى  ئازاد سمایل عاشور به‌پله‌ى به‌ڕێوه‌به‌ر ، سه‌ردار فه‌تاح مه‌ولود یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ر ، له‌بانكى بنه‌سڵاوه‌ له‌كاتى وه‌رگرتنى موچه‌ى مامۆستایانى قوتابخانه‌كه‌یان ، بڕی 9 ملیۆن دینار پاره‌ى زیاده‌ ده‌كه‌وێته‌ لایان ، دواتر به‌ڕێوه‌به‌رانى ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ بڕه‌ پاره‌كه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ بانك . 
له‌به‌رامبه‌ر هه‌ست كردن به‌و به‌رپرسیاریه‌تیه‌ و نیشاندانى ده‌ستپاكیان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى ده‌شتى هه‌ولێر سوپاسى هه‌ردوو مامۆستاكه‌ ده‌كات هیوادارن نمونه‌یان زۆر بێت . 

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.