هێزێكی گه‌وره‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتوونه‌ته كه‌ركوك و ده‌یانه‌وێ سزای ئه‌وانه بده‌ن كه ساخته‌یان له هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه‌و یه‌كه‌مین كاری ئه‌و هێزه‌ش سووكایه‌تیكردن به ئاڵای كوردستان بووه.
په‌یامنێرمان هه‌ڵو جه‌باری، له سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه پێی راگه‌یاندین، هێزێكی گه‌وره‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌باشوورو ناوه‌راستی عێراق به‌ره‌و شاری كه‌ركوك هاتوون.
هه‌روه‌ها گوتی: یه‌كه‌م كاری ئه‌و هێزه‌ی حه‌شدی شه‌عبی سووكایه‌تی كردن بووه به ئاڵای پیرۆزی كوردستان.
گوتیشی: به گوته‌ی به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبی هاتنی ئه‌و هێزه بۆ نێو شاری كه‌ركوك، بۆ سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان ساخته‌كارییان كردووه، هاوكاتیش وابڕیاره دوایی نیوه‌رۆ ئه‌مرۆ گرووپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌دژی ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان، خۆپیشاندان ساز بكات و توركمان و عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوكیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته خۆپیشاندان ساز بكه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.