Erbil 2°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 07:57

که‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان

له‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت
كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ 15-5-2018 ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای گشت پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كردووته‌وه‌ به‌پێی بڵاوكراوه‌ی كه‌شناسی هه‌رێم له‌ پارێزگای هه‌ولێر ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت باران بارین له‌ دوای نیوه‌ڕۆ له‌ هه‌ندێ شوێنی هه‌ولێر ده‌ست ده‌ستپێده‌كات و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 18 پله‌ی سه‌ددی ده‌بێت.

له‌ پارێزگای سلێمانی ئاسمان له‌ نێوان ساماڵ و په‌له‌ هه‌وردا ده‌بێت له‌گه‌ڵ باران بارین له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ به‌رزه‌كان به‌ شێوه‌ی گه‌واڵه‌ و باران نزمترین پله‌ی گه‌رماش 13 پله‌ی سه‌ددییه‌ .

له‌ پارێزگای دهۆك ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت و باران بارین له‌ دوای نیوه‌ڕۆ ده‌بارێت و نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ دهۆك 14 یه‌ .

له‌ پارێزگای كه‌ركوك ئاسمان له‌ ساماڵ و په‌له‌ هه‌ور ده‌بێت و پاشان ده‌گورێت بو نیمچه‌ هه‌ور نزمترین پله‌ی گه‌رماش 18 پله‌ی سه‌ددییه‌ .

كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان
کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.