به‌رپرسی هێزه‌كانی ٧٠ی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌ێنێ، من وه‌ك خۆم قادری حاجی عه‌لی به‌دوو ڕوو تێكده‌ر ده‌زانم، ئێمه مێژووهیهكمان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه له‌وته‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ژی، ئه‌وه حاڵی دۆڕاوه،دۆڕاندویانه ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن،ئێمه‌ش بدۆڕاینایه له‌وه خراپترمان ده‌وت.
شێخ جه‌عفه‌ر شێخ ، مسته‌فا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و به‌رپرسی هێزه‌كانی ٧٠ی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌دوای كۆتایی هاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتێك زانیان ده‌نگه‌كانیان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌می كردووه حه‌ره‌كه‌یه‌كی غه‌ریبیان ده‌ستپێكرد، له‌شار و شارۆچكه‌كانه‌وه، له‌گه‌رمیانه‌وه ده‌ستیان كرد به‌ڕفاندنی سندوقه‌كان،ئێمه‌ش له‌ماڵی كاك كۆسره‌ت بوین، كاك حاكم قادر تێلی كرد بۆ كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی ده‌توانم بڵێم تا ڕاده‌ی لێ پاڕانه‌وه تكای لێ‌كرد ئه‌و كاره بوه‌ستێنن،به‌ڕاستی هه‌موان ده‌زانین كاك عومه‌ر پیاوێكی به ئه‌ده‌ب و به‌ڕێزه ڕه‌نگه ده‌سه‌ڵاتی وه‌ستانی ئه‌و شتانه‌شی نه‌بێت،ئیتر بووه سه‌عات ١٠ من له‌ماڵی كاك كۆسره‌ت هاتمه ده‌ر تێلفۆنێكیان بۆ كردم وتیان گۆڕان له‌به‌رده قاره‌مانیش په‌لاماری سندوقه‌كانیان داوه،به‌ڕاستی ئه‌وه زۆر ناخۆش بوو منیش تێلم بۆ كاك عومه‌ری سه‌ید عه‌لی كرد به‌ڵام یه‌كه‌م جه‌ڕه‌س هه‌ڵی نه‌گرت دووه‌م جه‌ڕه‌س كه‌سێك هه‌ڵی گرت وتی ئه‌وه قادری حاجی عه‌لی.
هه‌روه‌ها گوتی: من وه‌ك خۆم قادری حاجی عه‌لی به‌دوو ڕوو تێكده‌ر ده‌زانم ئێمه مێژووهیهكمان هه‌یه به‌یه‌كه‌وه له‌وته‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ژی،ئیتر كه‌وتینه قسه‌كردن تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ته‌حه‌دام بكات منیش پێم گوت،له‌كوێی گوتی: لهگردهكهم ئه‌گه‌ر ئازای وه‌ره، منیش چووم ، هه‌ر كه گه‌یشتینه گرده‌كه به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه هیچ بكه‌ین وه‌ك باران گوله باری به‌سه‌رماندا،ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆم پێنج گوله‌ی پێوه‌یه سێ گوله‌ی بهوشوێنهوهیه كه منی لێ دانیشتبووم، پێشمه‌رگه‌ش له‌و ناوه نزیك بوون هاتن.
گوتیشی: به‌ڕاستی من نه‌ده‌وه‌ستام له‌وێدا كه ئه‌وه‌م بینی، به‌ڵام كاك دلێری سه‌ید مه‌جید ته‌له‌فۆنی كرد تكای لێكردم بابه‌ته‌كه كۆتایی پێبێت، ئه‌وه‌نده بزانرێت من نهبۆشهڕ چووم نه بۆ ته‌قه‌كردن چووم له‌وێوه ڕۆیشتم به‌ڵام كه كاك قادری حاجی عه‌لی ته‌حه‌دای كردم من چوومه گرده‌كه ئه‌وه ڕووداوه‌كه وه‌ك خۆی بێ زیاد و ڕه‌نگه كه‌می هه‌بێت.
ده‌شڵێ : ئه‌وه حاڵی دۆڕاوه،دۆڕاندویانه ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن،ئێمه‌ش بدۆڕاینایه له‌وه خراپترمان ده‌وت،له‌هه‌موو دنیا دۆڕاوه‌كان ئه‌و قسانه ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
ئاماده‌كردنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.