Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:19

نەتەنیاھۆ: ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ ئیسرائیل

له‌ رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قودس
کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێورەسمی کردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێی ئەمریکا لە قودس دەستیپێکردووە، دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی بۆ شاری قودس دەگوێزێتەوە.

سەرەڕای ناڕەزایی ناوچەیی و جیھانی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری قودس کرایەوە و سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلیش دەڵێت، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ ئیسرائیل و ناوچەکە و جیھان.

وەک بڕیار بوو، ئەمڕۆ بڕیارەکە جێبەجێکرا و لە رێوڕەسمێکی فراواندا بە ئامادەبوونی ئیڤانکا ترامپ کچی دۆناڵد ترامپ و جیرارد کۆشنەر گەورە راوێژکاری کۆشکی سپی، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قودس کرایەوە.

لەو رێوڕەسمەدا بینامین نەتەنیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی مێژووییە بۆ ئیسرائیل و ناوچەکە و جیھان و دەستپێکی قۆناغێکی تازەیە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.