Erbil 15°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:12

 کۆبوونەوەی دەوری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە هەولێر بەرێوچوو  

جەخت لەسەر گرنگی پێگەیاندنی راهێنەرانی ناوخۆیی سەربازی كردەوە
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ بەسەرپەرشتی كەریم شەنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت و بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین بریكاری وەزارەتی پێشمەرگە و فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی و فەریق جەمال مەحەمد سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی پلە باڵای وەزارەت و نوێنەرانی وڵاتانی هاوپەیمان، كۆبوونەوەی دەوری هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە هەولێر بەرێوچوو.

لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا، كەریم شەنگالی وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت، تیشكی خستە سەر بارودۆخی ئەمنی عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی جموجولی شانه‌ نوستوه‌كانی تیرۆرستانی داعش، بۆ ئه‌مه‌ش   به‌ پێویست زانرا هه‌ماهه‌نگی زیاتر له‌ نێوان عیراق و هاوپه‌یمانان و هه‌رێمی كوردستان بكرێت .

پاشان راپۆرتەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەش و هەوالگری و مەشق پێشكەشكران وئامار و رووداوه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ناوچه‌ جیاجیاكانی عیراق خرایه‌روو.

هه‌رله‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ جەخت لەسەر گرینگی و بایەخی بنكەكانی مەشق كرایەوە، بۆ زیاتر راهێنان و پتەوكردنی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان. هەروەها جارێكی تر جەخت لەسەر گرنگی پێگەیاندنی راهێنەرانی ناوخۆیی سەربازی كردەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا هێزەكانی پێشمەرگە پشت بەخۆیان ببەستێن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.