کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند ئەمڕۆ 14 ی ئایار ئەنجامی ئەو هەشت پارێزگایەی تر رادەگەیەنن.
كه‌ریم تمێمی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند دره‌نگانی شه‌وی رابردوو جیاكردنه‌وه‌و ئه‌ژمار كردنی ده‌نگه‌كانی شاری كه‌ركوك و پارێزگاكانی هه‌رێم به‌كۆتایی هات و هه‌وڵی جدی ده‌درێت ئه‌مشه‌و بڵاو بكرێته‌وه.
له‌باره‌ی تانه‌ی لایه‌نه سیاسه‌كانیش له‌شاری كه‌ركووك ، تمێمی گوتی تیمێكمان ره‌وانه‌ی ئه‌و شاره كردووه و سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و دواتر راپۆرتێك له باره‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ده‌كرێت ، وه ئه‌م لایه‌نانه‌ی تانه‌و سكاڵایان هه‌یه ده‌بێت سكاڵاكانیان ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی قه‌زایی هه‌ڵبژارده‌كان بكه‌ن نه‌ك كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن.
له كۆتایدا تمێمی ده‌ڵێت ئه‌نجامی ده‌نگی ئه‌و لیستانه‌ی كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه فه‌رمی نین و كۆمسیۆن لێ به‌ر پرسیار نییه، چونكه ده‌نگی ئاواره و ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌نگدانی تایبه‌ت ئه‌ژمار نه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.