Erbil 20°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:28

لەگەڵ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئورشەلیم، ئالۆزییه‌کان له‌ فه‌له‌ستین سه‌رى هه‌لدا

ئه‌مرۆ چه‌ندین كه‌س له‌ فه‌له‌ستین كوژران و برینداربوون
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە هاوکات لەگەڵ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئوورشەلیم، گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشاندان لە کەرتی غەزە دەستی پێکردووە و زانیارییەکان باس لە کوژرانی هەشت فەلەستینی و برینداربوونی 900 کەسی دیکە دەکەن.

ناڕەزایی و خۆپیشاندانەکان لە کەرت و سنووری غەزەوە بە بۆنەی گەڕانەوە بە نیشتمانی دایکی ماوەی چەند هەفتەیە دەستی پێکردووە و ئەمڕۆ لەگەڵ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم، خۆپیشاندانی فەلەستینیەکان گەیشتووەتە لووتکە و باس لە کوژرانی 16 کەس و برینداربوونی نزیکەی یەک هەزار کەسی دیکە دەکرێت.

لە سەرەتای خۆپیشاندان و ناڕەزایی فەلەستینییەکان لە کەرتی غەزە کە زیاتر لە 20 ڕۆژە دەستی پێکردووە، هەتا ئێستا زیاتر لە 50 کەس کوژراون.

گرتە ڤیدیۆیی و وێنەکان، لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆدا لە کەرتی غەزە هێزەکانی ئیسرائیل گازی فرمێشڕێژیان بەکار هێناوە، لە سنووری باریکەی غەزە و ئیسرائیل ڕێوشوێنێکی توندی ئەمنی گیراوەتە بەر و کاردانەوەی سوپای ئیسرائیل بۆ ئەو نائارامیانە لەو ناوچەیە، توندترە لە ناوچەکانی دیکە.

دوای خۆپیشاندانێکی بەرفراوان، 37 هاووڵاتیی فەلەستینی بە گولەی هێزە ئیسرائیلییەکان کوژران و 1700 کەسی دیکەش بریندار بوون.

رۆژی دووشەممە 14/5/2018 هەزاران هاووڵاتیی فەلەستینی دژی ناساندنی شاری ئۆرشەلیم (قودس) وەک پایتەختی ئیسرائیل، لە کەرتی غەززە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد و لە تەلبەندی سنووریی نزیک بوونەوە و سەدان تایەی ئۆتۆمبێلیان سووتاند.

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستینی رایگەیاندووە، بەهۆی گولەی هێزە ئیسرائیلییەکان، 37 گەنجی فەلەستینیی خۆپیشاندەری  کوژراون و 1700 کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئەو خۆپیشاندانە فراوانەی فەلەستینییەکان هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی ئاهەنگی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ شاری ئۆرشەلیم.

بڕیارە ئه‌مرۆ دووشەممە 14/5/2018 لە یادی 70 ساڵەی دروستبوونی ئیسرائیل، ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی لە تەل ئەڤیڤەوە بگوازێتەوە ئۆرشەلیم، وەک ئاماژەیەک بە داننان بەوەی، ئەو شارە پایتەختی ئیسرائیلە.

ئێوارەی رۆژی 6/12/2017، دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە ئیسرائیل لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم دەرکرد و لە بڕیارەکەدا شاری ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.