Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:02

تورکمانەکانی که‌رکووک شه‌قامه‌کانی نێو شار داده‌خه‌ن

دژی ئەنجامەکانى هەڵبژاردن
کوردستان TV
#7
100%


بەشێک لە تورکمانەکانی کەرکووک لەسەر داوای سەرۆکی بەرەی تورکمانی دژ بە ئەنجامەکانى هەڵبژاردن خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی بەرەی تورکمانی داوای لە لایەنگرانى کرد بڕژێنە سەر شەقامەکان و هەموو رێگایەک بگرنەبەر و خۆپیشاندان ئەنجامبدەن.

لە دواى قسەکانى ئەرشەد ساڵحی تورکمانەکان گردبوونەتەوە و چەند ڕێگایەکی سەرەکى شارەکەیان داخستووە و داوادەکەن ئەنجامەکانى هەڵبژاردن لە کەرکووک هەڵوەشێتەوە.

لای خۆشیه‌وه‌ راكان سه‌عید جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزی دۆخی كه‌ركووك دوای هه‌ڵبژاردن، هۆشداریدا، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ دۆخه‌كه‌ له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.

جبووری دووپاتیكرده‌وه‌، ئه‌و لێژنه‌ی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌وانه‌ی شاری كه‌ركووك كردووه‌، لێژنه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌ و ته‌نیا بۆی هه‌یه‌ له‌ ژماره‌ی سندووقه‌كان دڵنیا بێته‌وه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌كانی سنوورداره‌ و ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی نییه‌ سندووقه‌كان بكاته‌وه‌ و، وردبینی له‌ ده‌نگه‌كانی ناو ئه‌و سندووقانه‌ بكات و دووباره‌ به‌ده‌ست هه‌ژماری ده‌نگه‌كان بكاته‌وه‌، بۆیه‌ ناتوانێت متمانه‌ به‌ خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بكات.

پارێزگاری كه‌ركووك به‌ وه‌كاله‌ت گوتیشی: پێشتریش له‌كاتی پرۆسه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت هۆشداریمان له‌باره‌ی ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ داوه‌، كه‌ له‌ كه‌ركووك رووده‌ده‌ن، به‌ڵام كۆمسیۆن گوێی به‌ هۆشدارییه‌كه‌ی ئێمه‌ نه‌دا"، گوتیشی: "وه‌ك دیاره‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك كه‌ ده‌ستیان به‌ خۆپیشاندان كردووه‌ ده‌ست له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان هه‌ڵناگرن تا ئه‌وكاته‌ی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێن، له‌كاتێكدا ئه‌نجامه‌كان زه‌نگێكی مه‌ترسیدار له‌و شاره‌ لێده‌ده‌ن".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە دوای ئاشکراکردنى ئەنجامە بەراییەکان بەشێک لە هێزە سیاسییەکانى عێراقی و هەرێم ناڕەزاییان دەربڕی و داوایان کرد کە دەنگەکان بە شێوەى دەستى بژمێرێنەوە یاخود هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە به‌تایبه‌تی شاری كه‌ركووك.

رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق هەرێمی کوردستان و عێراق ئەنجام درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.