سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14/5/2018، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێزان برێت مه‌كگۆرگ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ شه‌ڕی دژی داعش و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی دیپلۆماسیی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه دیموكراسیه‌ی ئه‌نجامیان دا، به‌تایبه‌تی كه له هه‌رێمی كوردستان پێشوازییه‌كی زۆری لێكرا، به پێویستیشیان زانی لایه‌نه كوردستانییه‌كان به یه‌كده‌نگ له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه براوه‌كانی دیكه‌ی هه‌ڵبژاردن ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق هه‌بێت و په‌رله‌مانتاره‌كانیان جه‌خت له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌نه‌وه.
لای خۆیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی به ڕێژه‌ی به‌شداریی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كه كرد كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق، زۆر زیاتر بوو، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ده‌بێ لایه‌نه براوه عێراقی و كوردستانییه‌كان دانوستانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ده‌ستپێبكه‌ن به شێوه‌یه‌ك پرۆژه‌ی سیاسی و ئاوه‌دانكردنه‌وه و دیدی بۆ ئێستا و داهاتووی عێراق هه‌بێت و لایه‌نه كوردییهكانییهكانیش به جه‌خت كردنه‌وه له مافه ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆڵێكی كاریگه‌ریان تیادا هه‌بێت.
تاوتوێكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.