سێ فراکسیۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ڕاى گشتى و كۆمسیۆن ڕایده‌گه‌یه‌نن كهلەسنوری پارێزگای سلێمانى ساخته‌كاریی به‌شێوه‌یه‌كى به‌رنامه ڕێکخراو ئه‌نجامدراوه بۆیه شه‌رعیه‌تى نیه و ده‌بێت هه‌ڵبژاردن دووباره ئه‌نجام بدرێته‌وه .
هه‌ریه‌ك فراکسیۆنەکانی گۆڕان، خزمەت، هاوپەیمانی نیشتمانی لە ئەنجومەنه‌كه ڕایده‌گه‌ینن كه پاش ئاشکراکردنی ئەنجامی نافەزمی هەڵبژاردن لەلایەن چاودێری لایەنە سیاسییەکان بۆ پارێزگای سلێمانی ، هەڵەبجە ، ئیدارەکانی راپەڕین ، گەرمیان بۆ هەموو لایەک دەرکەوت کە تەزویر و ساختەکارییەکی زۆر به‌شێوه‌یه‌كى به‌رنامه داڕێژ و رێکخراو لە ئەنجامی دەنگداندا کراوە.
ئەو سێ فراکسیۆنە ڕاشیانگه‌یاندووه : لە ڕوانگەی هەستکردنمان بەبەرپرسیارێتی و رێگریکردن لە تەزویر و رێگرتن لە یاریکردن بە ئیرادەی دەنگدەران داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەکەن ئەنجامەکان بە زویی ڕانەگەیەنێت و بەزوویی بڕیار بدەن بە دوبارەکردنەوەی پرۆسەی دەنگدان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
له 12 - 5 - 2018 هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌پارێزگاكانى باشوور و ناوه‌راست و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو ، له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌هۆى ساخته‌كارى زۆره‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سه‌رجه‌م پارت ولایه‌نه‌كان سه‌رتاپای ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیان ڕه‌تكرده‌وه كه ساخته‌كارى قه‌بوڵ كرا‌و نیه ، ده‌نگه ڕاسته‌قینه‌كانمان بۆ نه‌هاتووه‌ته‌وه و فێڵی تێدا كراوه به‌پێى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى یه‌كێتى ئه‌نجامى داوه له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.