له‌سنورى پارێزگاى دیاله سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردستانیه‌كان ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌و پارێزگایه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نن سه‌رتاپاى ئه‌نجامه‌كان لاى ئێمه قه‌بوڵ كرا‌و نین به‌هۆى ئه‌و ساخته كارییه زۆره‌ى ئه‌نجام دراوه له‌سنوره‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێكى كوردی به‌كۆتا هاتووه .
هه‌ریه‌ك له پارتی دیموكراتی كوردستان، شیوعیی ، سۆسیالیست ، كۆمەڵ، بزووتنەوەی ئیسلامی، یەكگرتوو، نەوەی نوێ ، لیستی هاوپەیمانی، ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی سنووری پارێزگای دیالە رەت دەكەنه‌وه .
ئه‌و پارت و لایه‌نانه داواكارن ده‌نگه ڕاسته‌قینه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێندرێته‌وه ، ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى ئه‌نجامدراوه ڕابگیرێت و دانى پێدا نه‌نرێت و دووباره ده‌نگه‌كان له‌و سنورده به‌ڕێگاى ده‌ست ئه‌ژمار بكرێته‌وه له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌نگه ڕاسته‌قینه‌كانمان .
ئه‌و پارت و لایه‌نانه ڕایده‌گه‌یه‌نن سكاڵاى فه‌رمیمان بۆ كۆمسیۆن تۆمار كردووه ، به‌هیواین لێژنه پێك بهێندرێت و دان به ئه‌نجامى ئێستا دانه‌نرێت .
له‌پارێزگاى دیاله ته‌نیا یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌گه‌ل لایه‌نه‌كاندا نیه ، كه له‌كاتێكدا لایه‌نه‌كانى دیكه ئه‌نجامه به‌راییه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه به‌هۆى ساخته‌كارى هه‌ڵبژاردن له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌نجام دراوه به‌ڕێژه‌یه‌كى به‌رز
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.