Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 00:27

ئه‌و چه‌کداره‌ی داعش که‌ فڕۆکه‌وانه‌ ئوردنییه‌که‌ی به‌ زیندوویی سووتاند ده‌ستگیرکرا

هه‌روه‌ها پێنج له‌ سه‌ركرده‌ پله‌ باڵاكانی گروپی تیرۆریستی داعشی ده‌ستگیر كردووه‌
ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش كه‌ فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنییه‌كه‌ی به‌ زیندوویی سووتاند ده‌ستگیركرا
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو رایگه‌یاند كه‌ پێنج له‌ سه‌ركرده‌ پله‌ باڵاكانی گروپی تیرۆریستی داعشی ده‌ستگیر كردووه‌ و ره‌وتی ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش سێ ساڵی خایاندووه‌ و یه‌كێك له‌وانیش ئه‌و كه‌سه‌یه‌ كه‌ چه‌ند ساڵ به‌ر له‌ ئێستا فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنییه‌كه‌ی به‌ زیندوویی سووتاند.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌كان ئه‌و پێنج كه‌سه‌ بریتین له‌ ئه‌بو روقه‌ییه‌ ئه‌میری ویلایه‌تی فوراتی داعش و فه‌رمانده‌ی له‌شكری رۆژهه‌ڵات، محه‌مه‌د حسێن حه‌زر ناسراو به‌ ئه‌بو یوسف شعێتی كه‌ ئه‌میری ناوچه‌ی ئه‌لمه‌یادین بووه‌، عوسام عه‌بدولقادر عاشور زه‌وبه‌عی ناسراو به‌ ئه‌بو عه‌بدولحه‌ق عێراقیی كه‌ ئه‌ویش ئه‌میری هێزی فه‌تح بووه‌.

هه‌روه‌ها عومه‌ر شه‌هاب حماد كه‌ربۆلی ناسراو به‌ ئه‌بوفه‌حس كه‌ربۆلی كه‌ ئه‌میری ده‌زگای سیخوڕیی داعش بووه‌. پێنجه‌م كه‌سیش ناوی ئیسماعیل علوان سه‌لمان ناسراو به‌ ئه‌بو زه‌ید عێراقییه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ جێگرانی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی كۆمیته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی یاسا و رێساكانی داعش بووه‌.

سه‌رچاوه‌ فه‌رمییه‌كانی عێراق رایانگه‌یاند كه‌ ده‌ستگیر كردنی ئه‌م پێنج كه‌سه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا له‌ خاكی سووریادا و له‌ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا ئه‌نجامدراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌م كه‌سانه‌ بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ زانیاریی وردتر بۆ ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانیی به‌ده‌ست بهێنن و دوای ئه‌وه‌ش هێرشی ئاسمانی كرایه‌ سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمانده‌كانی داعش و نزیكه‌ی 40 كه‌سیان لێ كوژراوه‌ و له‌ناویاندا به‌رپرسی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی داعش به‌ناوی عومه‌ر عه‌بد حه‌مه‌د هه‌بووه‌.

جیگه‌ی باسه‌ كه‌ نزیكه‌ی دوو ساڵ به‌ر له‌ ئێستا مه‌عاز كه‌ساسبه‌ فڕۆكه‌وانه‌ ئوردنییه‌كه‌ی كه‌ به‌ دیلی كه‌وتبووه‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعش به‌ده‌ستی ئه‌بو روقه‌ییه‌ ئه‌نساری به‌ زیندوویی سووتێنرا كه‌ ناوبراو ئه‌میری ویلایه‌تی فوراتی داعش بووه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.