نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قائیمقامى قه‌زاى ناوه‌ندى هه‌ولێر له‌لێدوانى بۆ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕایگه‌یاند : دوا ته‌واو بوونى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، پێویسته پارت و لایه‌نه‌كان پابه‌ند بن به‌ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆن به‌لێكردنه‌وه‌ى وێنه و دروشم و هه‌ڵواسراوه‌كانیان له‌شه‌قامدا كه‌به‌مانه‌وه‌ی زیاترى وێنه‌كان به‌هۆى كۆن بوون و دڕانیان سیمای شه‌قام ناشیرن ده‌كات بۆیه داواكارین لێیان به‌زوویی له‌ڕێگاى نوێنه‌رانیان ده‌ست بكه‌ن به لێكردنه‌وه‌ى پۆسته‌راتیان .
قائیمقامى قه‌زای ناوه‌ندى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت كه له‌ئه‌گه‌رى پابه‌ند نه‌بوونیان به‌ڕێنماییه‌كانى كۆمسیۆن ئه‌وا ئێمه ناچارین خۆمان له‌ڕێگاى شاره‌وانى وێنه و پۆسته‌راتی كاندیدانى لایه‌نه‌كان لێبكه‌ینه‌وه .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.