Erbil 14°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 11:03

به‌هۆى ڕه‌وشى ئاڵۆزى سلێمانى 6 پارت و لایه‌نى کوردستانى کۆبوونه‌وه‌کانیان ده‌هێننه‌ هه‌ولێر

به‌هۆى ساخته‌كارییه‌كانى سلێمانى له‌كۆبوونه‌وه‌دان
کوردستان TV
100%


پاش نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌  14 - 5 - 2018  شه‌ش پارت و لایه‌نى سیاسی كوردستانى  كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ لایه‌نه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى  گۆڕان - یه‌كگرتووى ئیسلامى - كۆمه‌ڵى ئیسلامى - هاوپه‌یمانى - شیوعى - بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى له‌سه‌ر ئاستى باڵا له‌باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسی یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌ ئێستادا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان.

به‌پێى سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌شداربوو له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ مالپه‌رى كوردستان تى ڤى ڕاگه‌یاند: كه‌ بڕیار بووه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌سلێمانى به‌ڕێوه‌بچێت ، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و ڕه‌وشه‌ى له‌سلێمانى دا هه‌یه‌ ، كه‌له‌دوای ئه‌وه‌ى له‌ڕۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو هێرشى چه‌كدارى كرایه‌ سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان وه‌ ڕه‌وشێك هه‌یه‌ له‌سلێمانى ئێمه‌ى دڵنیا نه‌كرد كه‌تێیدا پارێزراو بین بۆیه‌ كۆبوونه‌كه‌ بڕیار درا له‌هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچێت 

له‌ڕاگه‌یاندراوى پێشووترى ئه‌و پارت و لایانه‌دا له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوودا ڕاگه‌یاندرا ، ئێمه‌ سه‌رتاپاى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و ساخته‌ كارییه‌ زۆره‌ى یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان له‌سنوره‌كه‌ ئه‌نجامى داوه‌ بۆیه‌ ڕه‌تى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ ، كه‌ده‌نگى ئێمه‌ فه‌وتان و له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نى ده‌سه‌ڵاتدار له‌سنوره‌كه‌ به‌كۆتا هاتووه‌ كاره‌كه‌ش به‌به‌رنامه‌ دارێژى كراوه‌ . 
كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆی ئه‌و پارت و لایه‌نانه‌ درێژه‌ پێده‌رى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى پێشوویانه‌ كه‌ئه‌نجامیان داوه‌ له‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كان له‌پارێزگاى سلێمانى و وه‌داواكارن دووباره‌ ده‌نگه‌كان ئه‌ژمار بكرێنه‌وه‌ به‌شێوه‌ى ده‌ست ...


شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.