Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:55

لیستی براوه‌ی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاشکرا کرا

له‌ پێشه‌وه‌ی لیسته‌ كوردستانییه‌كان و لیسته‌كانی دیكه‌ی عێراق دێت
لیستی براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاشكرا كرا
کوردستان TV
100%

به‌ پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ به‌ ده‌ست كوردستان تیڤی گه‌یشتوون له‌باره‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئاستی ده‌ره‌وه‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌ و له‌ پێشه‌وه‌ی لیسته‌ كوردستانییه‌كان و لیسته‌كانی دیكه‌ی عێراق دێت. 

به‌ پێی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان تیڤی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئوستورالیا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ ده‌ستهێناوه‌. 

هه‌روه‌ها له‌ وڵاتانی ئه‌وروپاییش له‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ وڵاتانی فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و به‌لجیكا و هۆڵه‌ند ده‌نگی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ ده‌ستهێناوه‌.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.