عەبدولڵای کوێخا موبارەک، بەرپرسی باژێروانى چەمچەماڵی بزووتنەوەی گۆڕان له‌گرته‌یه‌كى ڤیدیۆیدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه ، ڕایده‌گه‌ینم بەهیچ شێوەیەک هێرشکردنە سەر گردەکە قەبوڵ نەکه‌م دەبێت ئەمجارە گۆڕان هەڵوێست و بڕیار ى خۆی هه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و ساخته‌كارییانه‌ى ڕوویداوه و وه‌دزینى ده‌نگه‌كانمان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلى قه‌بوڵ كردن نیه ، ناوبراو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێ ڕێزى كردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر مه‌كۆى گۆڕان قه‌بوڵ ناكه‌م ، ده‌بێ سه‌ركردایه‌تى گۆڕان بڕیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه بدات و به‌رنامه‌ى هه‌بێت بۆئه‌م مه‌به‌سته
عه‌بدوڵڵاى كوێخا موباڕه‌ك ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت تا ئەو ڕۆژەی دەمرم، ئەوگولانه‌ى کە بە دەستێکی لەرزۆک و ترسنۆک کە چوار حەشدی شەعبی ڕاویانی نا ، ناویانه‌ته مەکۆی سەرەکیی گۆڕانه‌وه بەتایبەتی کە لە وێنەی ڕه‌وانشاد نەوشیروان مستەفا دراوه بۆیه تا مردن لەبیرم ناچێت و قه‌بوڵى ناكه‌م
له‌كۆتادا عه‌بدوڵڵاى كوێخا موباره‌ك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌و ده‌سته له‌رزۆكه ده‌بێ په‌ت بكرێن و به‌دوای سه‌یاره له‌پێش گرده‌كه ڕابكێشرێت ئه‌وه به‌ڵێنه .
له‌ئێواره‌ى ڕۆژى شه‌ممه هێزێكى چه‌كدارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هێرشى كرده سه‌ر مه‌كۆی سه‌ره‌كى گۆڕان ، دواتر میدیاى گۆڕان داوای له‌ئه‌ندامان و هه‌وادارانى كرد بێنه گرده‌كه و بیان پارێزن له‌ده‌ست هێرشى چه‌كداران ، كه‌به‌چه‌كى قورسه‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌رمان
ته‌واوى ووته‌كانى باژێروانه‌كه‌ى گۆڕان له‌م گرته ڤیدیۆیه‌دا كه‌بڵاوى كردووه‌ته‌وه كلیك له‌سه‌رى بكه :
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.