Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:27

ئه‌نجومه‌نی هاریکاری که‌نداو: ئێران بۆ پاراستنی سه‌قامگیریی ناوچه‌ ده‌بێ پێنج مه‌رج قبوڵ بکات

ئه‌و مه‌رجانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی سه‌قامگیریی ئاسایشی ناوچه‌كه‌
عه‌بدوله‌تیف زیانی سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی باڵای ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو ده‌ڵێت ئێران بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ بیسه‌لمێنێت گرنگی به‌ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ ده‌دات، ده‌بێ پێنج مه‌رجی ئێمه‌ قبوڵ بكات.

عه‌بدوله‌تیف زیانی سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ ئه‌بوزه‌بی وتی كه‌ ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ خوازیاری داماڵینی چه‌كی كۆكوژ و له‌ناویاندا چه‌كی ئه‌تۆمییه‌ و به‌ گشتیی خوازیاری ناوچه‌یه‌كی پاك و داماڵراو له‌مجۆره‌ چه‌كانه‌یه‌.

عه‌بدوله‌تیف زیانی وتیشی ئه‌و مه‌رجانه‌ی ده‌بنه‌ هۆی سه‌قامگیریی ئاسایشی ناوچه‌كه‌ و ئێران ده‌بێ ره‌چاویان بكات، بریتین  له‌: دۆسییه‌ی ئه‌تۆمیی ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێ له‌لایه‌ن پشكێنه‌ران  و له‌ واده‌ی خۆیدا بگاته‌ ئه‌نجامی كۆتایی، پشتیوانیی موشه‌كیی له‌ تیرۆریستان كۆتایی پێبهێنێت، رێز له‌ بڕیارنامه‌كانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بگرێت، ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆیی وڵاتان نه‌كات، پشتیوانیی كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی نه‌كات.

سكرتێری گشتیی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ پێبه‌ندیی ئێران به‌و خاڵانه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ناوچه‌ی ئێمه‌ له‌ ئاسایشدا به‌سه‌ر ببات و رۆڵی خۆی له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی جیهانیدا ببینێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.