Erbil 10°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 19:36

ئەمڕۆ ئەمریکا باڵیۆزخانەی خۆی بۆ ئۆرشەلیم دەگوازێتەوە

گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەلایەن ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانییەوە پێشوازییەكی زۆری لێ كراوە
ئەمڕۆ ئەمریكا باڵیۆزخانەی خۆی بۆ ئۆرشەلیم دەگوازێتەوە
کوردستان TV
100%

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەمریكا بە فەرمی باڵیۆزخانەی خۆی لە تەل ئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم  (بەیتولمەقەدس) بگوازێتەوە  و ئەمەش كاردانەوەی زۆری لێ دەكەوێتەوە.

ئەم بڕیارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی، لەلایەن ئیسرائیل و هاوپەیمانەكانییەوە پێشوازییەكی زۆری لێ كراوە و هاوكات بووەتە هۆی ناڕەزایی فەلەستینییەكان.

بەم بۆنەیەوە بڕیارە شاندێكی باڵا لە كۆشكی سپی و بەرپرسانی باڵای ئیسرائیل، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ دووشەممە لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی باڵیۆزخانەی نوێی ئەمریكا ئامادە بن، چاوەڕوان دەكرێت فەلەستینییەكان لە سنووری غەزە و ئیسرائیل و ناوچەكانی دیكە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دەرببڕن.

ئەم بڕیارەی سەركۆماری ئەمریكا كاردانەوەی فراوانی نیودەوڵەتیی لێ كەوتەوە و 128 وڵاتی جیهان لە دانیشتنێكی نەتەوە یەكگرتووەكاندا دژایەتیی ئەو بڕیارەی حكوومەتی ئەمریكایان كرد.

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.