له وڵاتی مه‌كسیك به هۆی گۆرینی ره‌گه‌زه‌كانیانه‌وه ، 17 كه‌س رێگایان پێنه‌درا بۆ خۆپاڵاوتن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته .
له هه‌واڵێكی سكای نیوز هاتووه ، لێژنه‌كانی ئاماده‌كراو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له ولایه‌تی " واهاكا " له مه‌كسیك له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌م 17 كه‌سه كه له پارته جیاجیاكانی ئه‌م ولاته‌ن رێگایان پێنه‌دراوه به‌شدار بن به هۆی ئه‌نجامدانی كارێكی قه‌ده‌غه‌كراو كه گۆرینی ره‌گه‌زیانه .
ئه‌ندامانی لێژنه‌كه ئاشكرایده‌كه‌ن ، به‌شداریكردنی ئه‌م 17 كه‌سه وا ده‌كات ئافره‌تانی دیكه له مافی به‌شداریكردن بێبه‌ش ده‌بن و ئه‌مه‌ش پێشێلكردنی مافی ئافره‌ته له خۆپالاوتن بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان .
جێی باسه ولایه‌تی "واكاها " له مه‌كسیك ژماره‌یه‌كی زۆر له‌م كه‌سانه‌ی تێدایه كه پێیان ده‌ڵێن ره‌گه‌زی سێیه‌م ، واته ئه‌وانه‌ی له ره‌گه‌زی خۆیان له نێر ده‌گۆرن بۆ مێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.