Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 21:58

کۆمسیۆن: له‌ چه‌ند کاتژمێری داهاتوو ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌رده‌که‌وێت

رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌كه‌ 44.52% بووه‌
کوردستان TV
#7
100%

 

به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت.

ته‌له‌فزیۆنی ره‌سمیی عیراق له‌ زاری سه‌فا جابری، به‌ڕێوه‌به‌ری ژوری پرۆسه‌كان له‌ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتودا ده‌رده‌كه‌ون.

وتیشی كه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی كه‌ركوكی تایبه‌ت به‌ تانه‌ و سكاڵا و پێشێلكاری، كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر واده‌ی راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن نابێت.

رۆژی شه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2018 پرۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق به‌ڕێوه‌به‌چوو، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند كه‌ رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ پرۆسه‌كه‌دا 44.52% بووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.