پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانى به‌رده‌وامه له‌به‌ده‌ست هێنانى ڕێژه‌كانى ده‌نگ به‌ده‌ست هێنان كه‌له‌شاره‌كانى كوردستان وه‌ده‌ستى هێناوه ، له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان پارتى پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست ده‌هێنێت به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره‌به‌رز و له‌به‌ده‌ستهێنانى زۆرترین كورسى .
كرمانج عه‌بدوڵڵا به‌رپرسى لقى بیست و سێى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانى هه‌ڵبژاردن و نوێنه‌رانمان له‌بنكه‌كان و مه‌كته‌بى هه‌ڵبژاردن پارتى دیموكراتی كوردستان له‌ناو قه‌زاى مه‌خمور و ده‌وروبه‌رو ته‌واوى گونده‌كان له‌و سنوره‌دا پله‌ى یه‌كه‌ممان به‌ده‌ست هێناوه به‌ڕێژه‌یه‌كى هه‌ره به‌رز به‌رامبه‌ر به ڕكابه‌رانمان .
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌ژماره 184 به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقى كرد ، له‌و به‌شدارییه‌یدا توانى سه‌ركه‌وتنێكی نوێ و گه‌وره تۆمار بكات له‌سه‌ر ئاستى كوردستان له‌به‌ده‌ست هێنانى ڕێژه‌ى كورسیه‌كان له‌پله‌ى یه‌كه‌م دایه و وه‌له‌سه‌ر ئاستى عێراق له‌پله‌ى پێنجه‌مدایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.