Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:44

kurdiu: نهێنی سه‌رکه‌وتنه‌کانی یه‌کێتی له‌که‌رکووک ئاشکرا بوو

به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌ شێوه‌یه‌كى رێكخراو ساخته‌ی كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌به‌رایه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرا بوو ،یه‌كێتی نیشمانی كوردستان له‌شاری كه‌ركوك سه‌ركه‌وتنی  به‌ده‌ست هێنا ، سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ر پێكراو ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌مه‌ نهێنی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی یه‌كێتی  ئاشكرا ده‌كات .

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ ماڵپه‌ری (به‌غداد الیوم ) راگه‌یاند شه‌وی رابردوو له‌شاری سلێمانی هێزه‌كانی لاهور شێخ جه‌نگی به‌شێوه‌یه‌كی چر له‌شه‌قامه‌كان ته‌قه‌یان كردوه‌ ،به‌مه‌به‌ستی ده‌ربرینی خۆشی و شادی به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنیان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆتۆمه‌تی  ئه‌و خیانه‌ته‌ی ده‌درێته‌ پاڵیان  .

 هه‌مان سه‌رچاوه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی یه‌كێتی له‌شاری كه‌ركوك به‌ده‌ستی هێناوه‌ به‌شێك بووه‌ له‌ رێكه‌وتنی سه‌رۆكی ده‌زگای زانیاری لاهور تاله‌بانی ، له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی عێراقی ، له‌ (16) ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ئه‌نجامیاندا و هێزێكی عێراقی هاتنه‌ نێو شاری كه‌ركوك.

دوێنێ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سلێمانى و كه‌ركووك جگه‌ له‌ یه‌كێتى هیچ لایه‌نێكى دیكه‌ى به‌شداربووى پرۆسه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان رازى نییه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.