Erbil 6°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 03:59

عه‌ره‌ب و تورکمانه‌کان: ساختەکاریی لە پرۆسەی دەنگدانی کەرکووک کراوە

رێگە بەهیچ لایەنێک نادەین ساختەکاری لە ئیرادەی دەنگدەر بکات
کوردستان TV
#7
100%

 

نوێنەرانی پێکهاتەکانی عەرەب و تورکمان لە کەرکووک لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ساختەکاریی لە پرۆسەی دەنگدانی کەرکووک کراوە و داوا لە سەرۆکوەزیران و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکەن دەنگەکان بە دەست هەژماربکرێنەوە.

ئه‌مڕۆ (وه‌سفی عاسی) سه‌رۆكی‌ لیستی (باب العرب) له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا، رایگه‌یاند، ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نێك ده‌ستكاریكراون و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت كاردانه‌وه‌ی نه‌خوازراو روو ده‌دات.

هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ توركمانییه‌كانیش له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئه‌نجامه‌كانیان ره‌تكرده‌وه‌ و داوایان كرد، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ كه‌ركووك دووباره‌ بكرێته‌وه‌.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌، ده‌یان كه‌سى عه‌ره‌ب و توركمان له‌ خۆپیشاندانێكدا دژایه‌تى خۆیان بۆ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ عێراق ده‌ربڕى و داوایان كرد، هه‌ڵبژاردن دووباره‌ بكرێته‌وه‌ ره‌تیان كرده‌وه‌، به‌ هیچ شتێكى دیكه‌ رازى بن.

پاراستنی سندووقەکانی دەنگدان و ئەوانەشی لە کۆگای کەرکووکدان بە دەست فەرمانبەرانی ئەمنی کۆمیسیۆن و تووندوتۆڵکردنی پاراستنی سندووقەکان.

ئەگەر وەڵامی داواکاریییە رەواکانمان نەدرایەوە، ئەوا شەقامی کەرکووک بێدەنگ نابێت لە ئاست بەفیڕۆچوونی دەنگەکانیان و رێگە بەهیچ لایەنێک نادەین ساختەکاری لە ئیرادەی دەنگدەر بکات. پەنا بۆ هەموو رێگە یاسایی و دەستوورییەکان دەبەن و داواش لە هاووڵاتییان دەکەین دان بە خۆیان بگرن، تاوەکو رێوشوێنەکان تەواودەبن.

دوێنێ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ سلێمانى و كه‌ركووك جگه‌ له‌ یه‌كێتى هیچ لایه‌نێكى دیكه‌ى به‌شداربووى پرۆسه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان رازى نییه‌.

یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌ لایه‌ن ئه‌و لایه‌نانه‌وه‌ به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه‌ ئه‌نجامه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى به‌ شێوه‌یه‌كى رێكخراو ساخته‌ كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.