Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:48

به‌وێنه‌ له‌سلێمانى هێرش کرایه‌ سه‌ر ئۆفیسى ووته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان

هێزێكى چه‌كدارى یه‌كێتى هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئۆفیسى به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان
کوردستان TV
100%


شه‌وى ڕابردوو هێزێكى چه‌كدارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گردى زه‌رگه‌ته‌ كه‌باره‌گاى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانى لێیه‌ ، له‌دوای هێرشى چه‌كدارانى یه‌كێتى بۆ سه‌ر گرده‌كه‌ ،  شۆرش حاجى ووته‌بێژى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایگه‌یاندووه‌ :  
ئەمانە وێنەی نوسینگەکەمە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی لە ئەنجامی ئەو پەلامارە ترسنۆکانەیەی چەکدارە خاکفرۆشەکانی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان كه‌ لە ئێوارەی 12 - 5 - 2018 ئه‌نجامیاندا بۆ سه‌ر ئۆفیسه‌كه‌م .

یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌كاتێك ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ ئه‌نجام ده‌دات له‌پارێزگاى سلێمانى ساخته‌كارى و پێشێلكارى زۆرى ئه‌نجامداوه‌ ، به‌جۆرێك سه‌رجه‌م هێزو لایه‌نه‌كان له‌و سنوره‌دا كۆى پڕۆسه‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و ساخته‌ كارییه‌ى یه‌كێتى ئه‌نجامى داوه‌ له‌گۆڕینى ئه‌نجامى ده‌نگه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆی 


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.