Erbil 15°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:44

ووته‌بێژى یه‌کێتى : ئه‌و په‌نجانه‌ى تۆمه‌تمان بۆ درێژ ده‌که‌ن پێویسته‌ ببڕدرێت

سه‌عدى پیره‌ هه‌ڕه‌شه‌ى په‌نجه‌ بڕین ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره‌ ووته‌بێژى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان ڕایگه‌یاند : هەرلایەنێك پەنجەی تۆمەت بۆ یەکێتی درێژبکات، پێویستە ئەو پەنجەیە ببڕدرێت
ئه‌م ووتانه‌ى وته‌بێژى یه‌كێتى له‌كاتێكدایه‌ كه‌ یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان له‌پارێزگاى سلێمانى پێشێلكارى و ساخته‌كاریه‌كى زۆرى ئه‌نجامداوه‌ ، به‌جۆرێك بووه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگى لایه‌نه‌كانى دیكه‌ دروست ببێت . 
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ش پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستانیان تۆمه‌تباركرد به‌ئه‌نجامدانى ساخته‌كارى و ئه‌و به‌رنامه‌ داڕێژییه‌ى یه‌كێتى كردوویه‌تى له‌سلێمانى وه‌ده‌ست كارى له‌ئه‌نجامه‌كان كراوه‌ له‌به‌رژوه‌ندى یه‌كێتى ، بۆیه‌ كۆى پڕۆسه‌كه‌ له‌لایه‌ن لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى به‌شداربوو له‌هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌پارێزگاى سلێمانى ڕه‌تكرایه‌وه‌ داوایان له‌كۆمسیۆنه‌ ده‌نگه‌كانیان بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ نه‌چێت بۆ لایه‌نێك له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى كورسى به‌شێوه‌یی نایاسایی وه‌چاره‌سه‌رى ئه‌و بارودۆخه‌ بكرێت . 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.