Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 16:07

کارمه‌ندێکى ده‌زگاى خه‌ندان له‌سلێمانى کوژرا

به‌گوله‌ ده‌كوژرێت
کوردستان TV
100%


شه‌وى رابردوو هێزێكى چه‌كدارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌دوای ئه‌وه‌ى په‌لامارى گردى زه‌رگه‌ته‌ ده‌ده‌ن كه‌باره‌گاى سه‌ره‌كى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانى لێیه‌ و  هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ریان به‌چه‌كى قورس ، وه‌ك له‌ڕاگه‌یاندراوى میدیاى گۆڕاندا ڕاگه‌یاندرا كه‌ له‌لایه‌ن هێزێكى چه‌كدارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان  هێرشمان كراوه‌ته‌ سه‌ر ، میدیاكان و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن له‌كاتى چوونیان بۆ شوێنه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى ڕوماڵ كردنى ، كارمه‌ندێكى ده‌زگاى خه‌ندان ده‌كه‌وێته‌ به‌ر گوله‌ى چه‌كدارانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان  به‌هۆیه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات . 

یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان تاكه‌ هێزه‌ له‌سلێمانى به‌ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕازییه‌ ، لایه‌نه‌كانى دیكه‌ له‌پارت و قه‌واره‌كان كۆی پڕۆسه‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ به‌هۆى ئه‌و ساخته‌كارییه‌ى یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان ئه‌نجامى داوه‌ ، جگه‌ له‌و پێشێلكاری و به‌كار هێنانى هێز له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌ كوردستانیه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ست هێنانى ده‌نگ و سه‌ركه‌وتنیان له‌ساخته‌كاری 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.