Erbil 14°C سێشەممە 24 کانونی یەکەم 15:31

گەرمیان دژی ساختەکاری و گۆڕینی ئەنجامەکان له‌لایه‌ن یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت

لایه‌نه‌كان كۆی پڕۆسه‌كه‌ له‌گه‌رمیان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌گه‌رمیان پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان بانگه‌واز بۆ هه‌وادارانیان ده‌كه‌ن بێنه‌ شه‌قام ده‌نگى ناڕه‌زایی ده‌ڕببڕن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاری و ساخته‌كارییانه‌ى  یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌سنوره‌كه‌ ئه‌نجامى داوه‌ . 
لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌ كۆى پڕۆسه‌كه‌ ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌ داوا له‌كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌كه‌ن لێژنه‌یه‌كى ورد پێك بهێنێت به‌جۆرێك كه‌ده‌نگان نه‌فه‌وتێت كه‌له‌ئێستادا به‌هۆى ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان ده‌نگى ئێمه‌ ده‌ستكاری كراوه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى لایه‌نێك . 

لایه‌نه‌كانى ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ئۆباڵى ئه‌و ڕه‌وشه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆى یه‌كێـتى نیشتیمانى كوردستان به‌و ساخته‌كارییه‌ى ئه‌نجامى داوه‌ له‌سنوره‌كه‌ ، جگه‌  له‌و پێشێلكاری و په‌نابردنه‌ به‌رهێز و هه‌ڕه‌شه‌ كردن له‌خه‌ڵك له‌پێناو ئه‌وه‌ى كاندیدانیان به‌شێوه‌ی نایاسایی ده‌ربچن و ده‌نگ بهێنن بۆیه‌ داوایان ئه‌وه‌یه‌ له‌هه‌وادارانیان بێنه‌ سه‌رشه‌قام و ده‌نگمان به‌رز ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆ كۆمسیۆن كه‌ ئه‌نجامه‌كان ڕاست نین ئه‌وه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه‌ كه‌ده‌نگى هیچ لایه‌ن نه‌ڕوات 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.