Erbil 18°C سێشەممە 24 ئەیلوول 06:26

پارتی له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ هه‌ولێر پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ستهێناوه‌

زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌
کوردستان TV
#7
100%

په‌یامنێرمان له‌ وێستگه‌یه‌كی هه‌ژماركردنی ده‌نگی ده‌نگده‌ران له‌ شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند: به‌ پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌ پله‌ی یه‌كه‌م دایه‌.

هاوكات به‌ پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ شاری دهۆك 10 كورسی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ده‌ست هێناوه‌، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستانیش ته‌نها یه‌ك كوردسی به‌ده‌ست هێناوه‌و له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌.

كات ژمێر 6ی ئێواره‌ی دوێنێ پرۆسه‌كه‌ به‌ كۆتا هات، دوای 48 كاتژمێریش دوای كۆتایی هاتنی پرۆسه‌كه‌ ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌ێنرێن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.