هایكۆ ماكس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا وێڕای ئاماژه به ئه‌سته‌م بوونی به‌رده‌وامی بۆ مانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان، وتیشی ده‌توانم بڵێم هیچ چانسێك بۆ مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی نێوان كۆمپانیاكانی ئه‌ڵمانیا و ئێران نه‌ماوه.
به‌گوێره‌ی لێدوانه‌كه‌ی هایكۆ ماكس سه‌باره‌ت به روانگه‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندیی ئابووریی ئه‌ڵمانیا و ئێران دوای ده‌رچوونی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه وتی: چانسی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌ی بازرگانیی له‌گه‌ڵ ئێران نزیكه له خاڵی سفر، هه‌روه‌ها پاراستنی كۆمپانیا ئه‌ڵمانییه‌كان له سزا ئابوورییه‌كانی ئه‌مریكاش كارێكی زۆر دژواره، ئه‌گه‌ر بێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌ڵمانیا به‌نیازه پابه‌ند بمێنێت به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، به‌ڵام واپێده‌چێت كه ئه‌نجامی ئه‌و پابه‌ندییه بۆ ئه‌م وڵاته ئه‌سته‌م بێت، به تایبه‌تیی كه وڵاتی هه‌ره به‌هێزی رێككه‌وتنه‌كه واته ئه‌مریكا به هۆی ره‌فتاره‌كانی ئێران له‌م رێككه‌وتنه كشاوه‌ته‌وه.
بڕیاره سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا دیدارێك له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییهكهیان واته محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌نجام بده‌ن.
به وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئامانج له‌م دیداره تاوتوێی چۆنییه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئه‌م سێ وڵاته‌یه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا و هاندانی ئێرانیش بۆ پابه‌ند بوون به رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه و هه‌روه‌ها قبوڵكردنی ئه‌و سزایانه‌ی كه خراوه‌ته سه‌ریی به هۆی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی خۆیه‌وه.
سه‌رچاوه / عه‌ره‌بییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.