Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 04:36

نه‌وه‌ی نوێ: یه‌کێتی ده‌ستکاری ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنی له‌ قازانجی خۆیدا کردووه‌

لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی سنووری سلێمانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و كۆی پڕۆسه‌كه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئێن ئارتی نه‌وه‌ی نوێ ڕایگه‌یاندووه‌،  كه‌ یه‌كێتی له‌ هه‌وڵدایه‌ و ده‌یه‌وێت كورسییه‌كانی خۆی له‌ سلێمانی بكات به‌ ٦ كورسی و نه‌وه‌ی نوێش بكات به‌ ٢ كورسی.

ده‌شڵێن: یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ قازانجی خۆی بكات و ئه‌م كاره‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌ و ده‌بێت یه‌كێتی بزانێت به‌مه‌ هیچ رێگه‌یه‌ك ناهێڵێته‌وه‌ بۆ خه‌باتی مه‌ده‌نی.

هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی نوێ پێی وایه‌ ئه‌وان له‌ هه‌ولێر یه‌كه‌م بوونه‌ و له‌ دهۆك دووه‌م بووه‌ ، به‌ڵام پارتی خۆی كردووه‌ به‌ یه‌كه‌م له‌ هه‌ولێر و هه‌موو ده‌نگه‌كانی دهۆكی نه‌وه‌ی نوێی سوتاندووه‌، چالاكوانانی تۆڕه‌ كومه‌ڵایه‌تییه‌كانیش پێیان وایه‌ نه‌وه‌ی نوێ خه‌ونی بینیوه‌.

شایانی باسه‌ دوای كۆتایی هاتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی رۆژی رابردووی په‌رله‌مانی عێراق و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌، لایه‌نه‌ سیاسییه‌ به‌شداره‌كانی پڕۆسه‌كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری، كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و كۆی پڕۆسه‌كه‌یان ره‌تكرده‌وه‌ و داوای جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ده‌كه‌ن، ئه‌وان ده‌ڵێن یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كانی كردووه‌.

پارتی دیموكراتی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه‌ رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ ساخته‌كارییه‌كه‌ به‌ به‌رنامه‌ كراوه‌. 

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.